به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی دیكه‌ی سلێمانی ئاڵوگۆڕی تێدا ده‌كرێت
له چوراچێوه‌ی بڕیاره‌كانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاڵوگۆڕ له پۆسته ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، سبه‌ینێ چوارشه‌مه 3ی1ی2017 ئاڵوگۆڕ له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ئه‌و پارێزگایه ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری له‌كارلادراویش ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی چوار ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
(هاوژین سالار) به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی، كه بڕیاری له‌كارلابردنی له پۆسته‌كه‌ی بۆ ده‌ركراوه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی چوار ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی، بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو، راشیگه‌یاند:” له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له هه‌زارو 134 تۆن خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌و دوو ملیۆن و 200 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نیش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، هه‌روه‌ها 99 تۆن و 500 كیلۆ ده‌رمانی كشتوكاڵی له‌ناوبراوه، له‌گه‌ڵ 127 تۆن ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین.
له‌باره‌ی بڕیاری له‌كارلابردنی له پۆسته‌كه‌ی (هاوژین سالار) گوتی:” سبه‌ینێ ئاڵوگۆڕه‌كه ده‌كرێت و وه‌ك چۆن به فه‌رمانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌كرابووم، به‌فه‌رمانی حكومه‌تیش پۆسته‌كه‌م جێده‌هێڵم و هیچ كێشه‌یه‌كم له‌وباره‌یه‌وه نییه”.