هه‌ركاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان نه‌مێنێت ڕێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه
د.محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 3ی كه‌ركوكی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند:” تا ئێستا هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر دروستنه‌كراوه بۆئه‌وه‌ی بازگه‌ی پردێ به‌ڕووی هاوڵاتیان بكه‌ینه‌وه‌و هه‌ستیشمان به‌هیچ فشارێك نه‌كردووه”.
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ڕێگهكهو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو به‌غدا، د.محه‌مه‌د خورشید ڕاشیگه‌یاند:” ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا، په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم”.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵێنیدابوو به‌زووترین كات ئه‌و رێگه‌یه بكه‌نه‌وه‌و هاتوچۆكردن له‌نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، د.محه‌مه‌د خورشید ده‌ڵێت:” بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه، په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سنوره‌كه‌و ئه‌وان ده‌توانن بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن.
ڕه‌تیشیكرده‌وه، هیچ واده‌یه‌ك بۆكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوان كه‌ركوك – هه‌ولێر دیاریكرابێت و گوتی:” هه‌ركاتێك فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن، كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی حكومه‌تی عیراق و داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان نییه، بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن”.