د.فرسه‌ت صۆفی :ئه‌و ژماره‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باسی ده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌نتیق یه‌كناگرێته‌وه
(د.فرسه‌ت سۆفی) ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا زانیارییه‌كانی به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكرده‌كاته‌وه، كه رایگه‌یاندبوو: تۆماری ده‌نگده‌ران 615 هه‌زار ده‌نگی ساخته‌ی تێدایه، كه ده‌كاته 30 كورسی په‌رله‌مانی.
(د.فرسه‌ت صۆفی ) په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌هزاد ده‌روێش دیراسه نه‌كراوه، خۆزگه كه‌مێكی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كاره‌كانی كۆمسیۆنی بكردایه، كه هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌كه راده‌گه‌یه‌نن و پێموایه زۆر له‌و ژماره‌یه كه‌متره كه باسده‌كرێت.
هه‌روه‌ها د. فرسه‌ت صۆفی گوتیشی: “تۆماری ده‌نگده‌ران كێشه‌ی تێدایه، به‌ڵام باسكردن له‌و ژماره كورسییه ساخته‌یه، له‌گه‌ڵ مه‌نتق یه‌كناگرێته‌وه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی زه‌رد وتی: “كۆمسیۆن سیستمێكی په‌سه‌ند كردووه بۆ چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ماوه‌ی (45) رۆژدا، به‌دواداچوونمان كردووه هه‌نگاوی زۆر باشیان بڕیوه له‌چاره‌سه‌ركردنی ناوی مردووان و دووباره‌و كێشه‌كانی دیكه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران”.
وتیشی: “ژماره لێدان له‌باره‌ی ده‌نگده‌ری ساخته، كارێكی ناته‌ندروسته‌و كاری په‌رله‌مانتار نییه، به‌ڵكو كۆمسیۆن له‌دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی، ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت”.