نووسه‌رێكى عه‌ره‌بى عێراقى: بارزانى له دڵى هه‌موو كوردێكدايه

نووسه‌ر و توێژه‌رى عێراقى عه‌بدولخالق ناسر ئه‌لعامرى له كتێبێكدا ژيان و تێكۆشانى مسته‌فا بارزانى رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو و تێيدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه مسته‌فا بارزانى له دڵى هه‌موو كوردێكدايه.
كتێبه‌كه به ناونيشانى “مسته‌فا بارزانى و پرسى كورد له عێراقدا 1931 – 1975” و له توێى 548 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره مامناوه‌ند، له لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى جه‌واهيرى بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له به‌غدا چاپكراوه.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باسى له كورد و جوگرافياى كوردستان كردووه و چه‌رده‌يه‌كيشى له باره‌ى زمان، ئاين، پێكهاته‌ى دانيشتوانى كوردستان و مێژوو و ره‌گوڕيشه‌يان خستووه‌ته‌ڕوو.

له به‌شى يه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر باسى له ژيانى مسته‌فا بارزانى و ئه‌و شۆڕشانه‌ی كردووه، كه له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى پاشايه‌تى عێراقدا له نێوان ساڵانى 1931 تا 1958 رابه‌رايه‌تيكردوون.
به‌شى دووه‌م و سێيه‌م ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له‌و شۆڕشانه‌ى مسته‌فا بارزانى دژى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى عێراق رابه‌رايه‌تى كردوون، كه له 1958ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا كۆتايى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو و به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كيش نووسه‌ر تيشكى خستووه‌ته سه‌ر پرسى كه‌ركووك.
.jpg)
به‌شى چواره‌مى كتێبه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ توێژينه‌وه له مێژووى پارتى ديموكراتى كوردستان، كه له لايه‌ن مسته‌فا بارزانييه‌وه له 1946 له مهاباد دامه‌زرا.
به‌شى پێنجه‌م و كۆتايى كتێبه‌كه‌شى ته‌رخانكردووه بۆ تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه سياسى و ديپلۆماتييه‌كانى مسته‌فا بارزانى به جيهانى ده‌ره‌وه.
له كۆتايشدا، توێژه‌ر سه‌رچاوه‌كانى توێژينه‌وه‌كه‌ى و ده‌يان به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس و دۆسيه‌ى كۆن و چاپكراو و بڵاوكراوه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.

عه‌بدولخالق ناسر ئه‌لعامرى، كتێبه‌كه‌ى پێشكه‌شى ديارترين چوار سه‌ركرده‌ى مێژووى جيهان كردووه، كه يه‌كێكيان مسته‌فا بارزانييه.
له پێشكه‌شكردنى كتێبه‌كه‌دا توێژه‌ر نووسيويه‌تى: “بۆ نه‌مرى مه‌زن، مه‌لا مسته‌فا بارزانى، سه‌ركرده‌ى شۆڕى كورد.. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌م له‌گه‌ڵ چه‌مانه‌وه له‌به‌رده‌م ناوى نه‌مرتدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م”.

سه‌باره‌ت به كاريزماى مسته‌فا بارزانى، توێژه‌ر نووسيويه‌تى: “له نێوان هه‌موو كه‌سايه‌تييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وايه‌تى كورديدا، بارزانى پێگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى له دڵى كورددا هه‌يه، وێنه‌ى ئه‌و له ماڵى هاووڵاتيانى كورد له توركيا و سوريا و ئێرانيش هه‌ڵواسراوه، ژيانى هاوشێوه‌ى ئه‌فسانه‌يه”.
نووسه‌ر زياتر له باره‌يه‌وه دواوه و نووسيويه‌تى: “قاره‌مانيه‌تى ئه‌و له مه‌يدانه‌كانى جه‌نگدا بووه يه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى شانازى كورد به سه‌ركرده مه‌زنه‌كه‌يان”.

سه‌باره‌ت به پرسى كه‌ركووك، توێژه‌ر ئاماژه‌ى به وتارێكى شاره‌زا و كه‌سايه‌تى ئينسكلۆپيديايى ئه‌قليمس يوسف داود كردووه، كه به‌ر له‌وه‌ى ساڵى 1907 كۆچى دوايى بكات، له باره‌ى كه‌ركووكه‌وه نووسيويه‌تى: “كه‌ركووك، به‌دليس، هه‌ولێر و سيرت له گه‌وره شاره‌كانى كوردستانن”.
ئه‌لعامرى له كتێبه‌كه‌يدا باسى له‌وه‌شكردووه، كه مسته‌فا بارزانى به‌رده‌وام به‌ده‌م ژيانى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه بووه و له سۆنگه‌ى هه‌ستكردنى نيشتيمانى و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كۆژانه‌كانى گه‌له‌كه‌ى و ئاواته‌كانى داكۆكى له مافى خه‌ڵك كردووه و ئه‌مه‌ش له‌و نامانه‌دا ره‌نگيداوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌مى ئاشتيدا ئاراسته‌ى به‌رپرسانى حكومه‌تى كردووه.

جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانى له 14ى ئازار/ مارسى 1903 له گوندى بارزان له‌دايكبووه و هه‌ر له منداڵييه‌وه له ژێر كاريگه‌رى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان تێكه‌ڵى خه‌م و ئازارى نه‌ته‌وه‌كه‌ى بووه و به‌شدارى شۆڕش و راپه‌ڕينه كوردييه‌كانى له سلێمانى و باكوورى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه، به يه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت كه توانيويه‌تى له يه‌ككاتدا هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌يه‌كه‌وه بۆ شۆڕش جۆشبدات، هاوكات رابه‌رايه‌تى به‌رفراوانترين و به‌ته‌مه‌نترين شۆڕشى رزگاريخوازى كوردى له 1961 تا 1975 كردووه، كه له مێژووى كوردستاندا به شۆڕشى ئه‌يلوول به‌ناوبانگه و دواجار له 1ى ئازار/ مارسى 1979 به هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دواييكرد.

عه‌بدولخالق ناسر ئه‌لعامرى له‌دايكبووى 1947ى پارێزگاى واسته و چه‌ندين به‌رهه‌مى نووسراو و چاپكراوى هه‌ن، بنه‌ماڵه‌كه‌ى له 1959دا له به‌غدا گيرساونه‌ته‌وه و توانيويه‌تى به‌شى مێژووى كۆليژى ئادابى زانكۆى به‌غدا ته‌واو بكات و دواتر بووه‌ته به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌ى ناوه‌ندى عێراقى له يوگسلاڤيا و ماسته‌رى له په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه عه‌ره‌بييه‌كان هه‌يه و تێزى ماسته‌ره‌كه‌ى به ناونيشانى “مه‌زهه‌بگه‌رى سياسى له عێراق له سه‌رده‌مى كۆماريدا”.
سەرچاوە:k24