عەبادی: زۆری ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم رێگر نییە لە خەرجكردنی مووچەیان
حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە هاوشێوەی هەموو رۆژانێكی سێشەممە لە هەفتەدا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی حكومەتی كرد و دوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد.
لەو كۆنگرەیەدا عەبادی گوتیشی: بەڵام ئەو كێشەیە نابێتە رێگر لە بەردەم خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران.
لە هەفتەی رابردوودا بەغدا داوای لە وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندرووستی حكومەتی هەرێم كردبوو، لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بكەن بە مەبەستی خەرجكردنی مووچەكانیان.
ئەمڕۆش وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی رایگەیاند، “حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەو ئاماژه و هەنگاوانه دەكات كه هەفتەی ڕابردوو له بەغداوه دەركەوتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێندەوە، وەك سەردانی شاندێكی حكوومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و داواكردنی پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ گفتوگۆ دەربارەی دەروازه سنوورییەكان، فڕۆكەخانەكان، بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان و داواكردنی لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقی فیدراڵەوه بەمەبەستی ناردنی مووچەكانیان”.