نرخی نه‌وت به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئێران له‌به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

ئەمڕۆ چوار شەممە 3/2/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ کاتژمێر 9:30 سه‌ر له‌ به‌یانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بووەوە بۆ 66 دۆلار و 80 سەنت ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 16 سەنت بووە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بەرزبووەوە بۆ 60 دۆلار و 40 سەنت ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو و پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بە 59 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

Back to top button