شاندی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا ده‌بن

ئەمرۆ شاندێکی ھاوبەشی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە دەکەن.”

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ شاندەکە، کە لە بەرپرسانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک دێت، سەردانی بەغدا بكه‌ن و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 4/1/2018 لەگەڵ بەرپرسانی ھەرسێ وەزارەتی پلاندانان، تەندروستی و پەروەردەی عێراق کۆ ببنەوە، لە کۆبوونەوەکاندا، تاوتوێی ناردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکرێت و لیستی ناوی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتیش، ئامادە کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق داوای لە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان کردبوو، کە لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ وردبینی کردن رەوانەی بەغدا بکەن.”

Back to top button