له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی پڕ له‌ حه‌بی هۆشبه‌ر گیرا

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر راگەیاند، لە چالاکییەکیدا، ده‌ست بەسەر ٢٥٤ کارتۆن حەبی ھۆشبەر گیرا.”

له‌و باره‌وه‌ رائید (ھۆگر عەزیز) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، رایگه‌یاندوه‌.” شەو رابردوو لە چالاکییەکی پۆلیسی بنکەی نەھێشتنی تاوانی راستی، کەسێکیان دەستگیر کردووە و ھەروەھا دەستیان بەسەر بارھەڵگرێک گرتووە، کە حەبی ھۆشبەری تێدابووە.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” ئەو حەبە بەکاردێت بۆ ماددەی ھۆشبەر پاش چەندین گۆڕانکاری، بۆیە پۆلیسی ھەولێر دەستی بەسەردا گرتووە، کە ٢٥٤ کارتۆن لەنێو بارھەڵگرێکدا بووە.

رائید، ھۆگر ئه‌وه‌شی گوتوه‌.” كه‌ ئەو کەسەی دەست گیر کراوە خەلکی قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای ھەولێرە، ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ئیجرائاتی یاسایی بە رێکوپێکی دەکرێت.

 

Back to top button