هێرشی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر توركــــــــیا

سوپای رژێمی سووریا چەند مووشەکێک ئاراستەی خاکی تورکیا دەکات و سوپای ئەو وڵاتەش وەڵام دەداتەوە ده‌ستبه‌جێ.”

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢/١/٢٠١٨، دوو مووشەک لە خاکی سووریاوە ئاراستەی تورکیا کراون و لە ناوچەی یایلاداغی لە سەر سنوور، کەوتوونەتە خوارەوە، له‌و باره‌وه‌ ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی نیمچە فەرمیی تورکیا رایگه‌یاندوه‌.” کە مووشەکەکان لە ناوچەیەکەوە ئاراستەی تورکیا کراون، کە لەژێر دەسەڵاتی سوپا و میلیشیاکانی سەر بە رژێمی سووریادایە.

ھەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە.” سوپای تورکیا وەڵامی ھێرشەکەی سوپای سووریای داوەتەوە و تۆپبارانی پێچەوانەی کردووە، تا ئێستا زەرەر و زیانە گیانی و مادییەکانی ھەردوو تۆپبارانەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” ووڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی دژایەتیی خۆی بۆ رژێمی سووریا و به‌شار ئه‌سه‌د نیشان داوە و پشتگیریی بەشێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات.”

Back to top button