دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه له ووڵاتی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له لێدوانێكدا ئاماژه به بڕینی هاوكارییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فه‌ڵه‌ستین كرد، ئه‌گه‌ر له قۆناغی دانوستانی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شدار نه‌بێت.”
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه.” ئه‌مریكا ساڵانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌نێرێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستخۆشی و رێزێكمان له‌به‌رانبه‌ر ئەوەدا نه‌بینیوه”.
ترامپ له تویتێكدا له واڵی خۆی ئه‌وه‌ی نووسیوه.” كه ئه‌وان ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاشتی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه ماوه‌یه‌كی زۆره واده‌كه‌ی به‌سه‌رچووه. به‌شی قودس كه سه‌ختترین به‌شی دانوستانه‌كه‌یه، خرابووه ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆكان، به‌پێچه‌وانه‌وه پێویست بوو ئیسرائیل، باجی زیاتر له‌پێناویدا بدات. بێگومان له‌كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نایانه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئاشتی بكه‌ن، بۆچی پێویست بێت ئه‌م بڕه زۆره پاره‌یان بۆ بنێرین؟”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (نیكی هالی) له‌وباره‌وه گوتی.” تا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قبووڵی نه‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، یارمه‌تی بۆ “دامه‌زراوه‌ی یارمه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی-UNRWA” نانێرین”.
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاڵی ئه‌وه‌شی گوت”ئه‌م بڕیاره خواستی گه‌لی ئه‌مریكا بووه”.