په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی پرسی بودجه كۆده‌بێته‌وه
بریارە ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوەو لە كۆبوونەوەكەشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی (2018)ی گشتی عێراق بكات.”
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له باره‌ی پرسی بودجه‌ی گشتی عێراق ئه‌نجامده‌دات و پەرلەمانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌دات.” حكومەت پەرلەمانی ئاگادار كردۆتەوە كە رێژەی كورتهێنان دەگاتە نزیكەی لە (%20) كوردیش جەخت لەسەر رێژەی (%17) ی بودجە دەكاتەوە و سونەكانیش داوا دەكەن كە بودجەیەكی تایبەتی بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكان دابین بكرێت ئەمە جگە لەوەی كە پارێزگاكانی باشوری عێراقیش داوای زیادكردنی پارەی پترۆدۆلار دەكەن.”
حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بەسەر (12) مانگدا دابەشكردووە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەش ئەمە گەورەترین كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران دروست دەكات، له كاتێكدا كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه و لایه‌نه كوردییه‌كان له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی كورد و ته‌سبیت نه‌كردنی پشكی كورد كه 17% ئه‌وا كورد ئه‌گه‌ری گه‌وره هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه.