ئه‌زموون و فیكری مسته‌فا بارزانی.. له شۆڕشدا چی فێركردین؟
فەرهاد محەمەد
شۆڕشی ئهیلوول ته‌نیا یه‌كێكه له‌و شۆڕشانه‌ی كه مسته‌فا بارزانی به‌شداری تێدا كردووه، یان راسته‌وخۆ رێبه‌رایه‌تی كردووه، به‌ڵام جیاوازی نێوان شۆڕشی ئهیلوول و ئه‌و شۆڕشانه‌ی دیكه كه به‌شداری تێدا كردووه، یان راسته‌وخۆ رێبه‌رایه‌تی كردووه، ئه‌وه‌یه كه مسته‌فا بارزانی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا ئه‌زموونی زیاتری لا كه‌ڵه‌كه بووه، هه‌روه‌ها له سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانییه‌وه ببووه سه‌ركرده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان وه‌ك رێبه‌رێكی كارێزمای هه‌موو كوردستان سه‌یرده‌كرا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا. بۆیه ئه‌زموون مسته‌فا بارزانی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا، لوتكه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی فیكری بارزنی-یه بۆ تێگه‌یشتن له شۆڕش و ئازادی و پیشاندانی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز (نه داگیركراو، نه داگیركا‌ر) به هه‌موو جیهان، بۆیه له‌م راسته‌وه ده‌كرێت ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك بكه‌ین:
1- ئه‌زموونی بارزانی مسته‌فا له شۆڕشی ئه‌یلوولدا فێرمان ده‌كات، نه‌ته‌وه بۆ ئازادی شۆڕش ده‌كات، نه‌ك حزب و سه‌ركرده، شۆڕش كه یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی ده‌ستی پێكرد، پیشاندانی ئیراده‌ی گه‌له و هیچ هێزێك ناتوانێت ئه‌و ئیراده‌یه كپ بكاته‌وه، هه‌تا به دوایین ئامانجی خۆی نه‌گات، كه ئه‌ویش ئازادییه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییدا.
2- شۆڕش كه ده‌ستی پێكرد ، زنجیره‌یه‌ك شۆڕشی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر داگیركاران بتوانن له سه‌رده‌مێكدا له رووی سه‌ربازییه‌وه شۆڕش سه‌ركوت بكه‌ن، ئه‌وا له‌و كاته‌دا سه‌رله‌نوێ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه شۆڕشێكی دیكه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
3- له فیكری مسته‌فا بارزانی شۆڕش یه‌ك شۆڕشه، شۆڕشه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان شۆڕشه‌كانی پێش خۆیان ته‌واو ده‌كات و ئامانجی هه‌موو شۆڕشه‌كانیش یه‌ك ئامانجه، بۆیه هه‌ر شۆڕشێك خۆی له شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كوردستان جیابكاته‌وه و بیه‌وێت شتێكی دیكه پیشانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بدات، ئه‌وه شۆڕش نییه و دژه شۆڕشه.
4-شۆڕشی كوردستان ئامانجی ئازادییه، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌مانای ئازادی بۆ گه‌لی كوردستان و ژێرده‌سته‌یی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین، بۆیه ئهیلوول فێری كردووین كه دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داگیركارانه بین كه له یه‌ك كاتدا نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه به داگیركراو و نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ری كردووه به داگیركا‌ر، ئامانجی شۆڕشی ئهیلوول ئه‌وه‌بووه كه كورد بگاته ئازادی و له ژێرده‌سته‌یی رزگاری بێت، به‌هه‌مان شێوه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش بگه‌نه ئازادی و له داگیركاری رزگاریان بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئازاد نییه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه داگیر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌تا ئێستاش سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك درێژه‌پێده‌ری فیكری مسته‌فا بارزانی، هه‌موو ئامانجی ئه‌وه‌یه دیالۆگی برایانه له نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورك به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك تێبگه‌ن ئازادی مانای چییه.
5- ئهیلوول فێری كردین كاتێك شۆڕش به مانای راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی و له پێناوی ئازادی هه‌ڵده‌گیرسێت، ئه‌وا هیچ ئیراده‌یه‌كی داگیركاری ناتوانێت به (یاخیبوون، یان هه‌ڵگه‌ڕاوه) پێناسه‌ی بكات، یان قه‌ناعه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بكات، له سه‌رده‌می شۆڕشی ئهیلوول زۆر جار رژێمه‌كانی عێراق هه‌وڵیاندا شۆڕشی كوردستان به یاخیبوون له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوشتنی كورد حه‌لاڵ بكه‌ن، به‌ڵام مێژوو فه‌تواكه‌ی سه‌ماحه‌تی موحسین حه‌كیم- مان بیرده‌هێنێته‌وه كه راشكاوانه گوتی: ئه‌وه شۆڕشه و یاخیبوون نییه و كورد له پێناوی ئازادی شۆڕشی به‌رپاكردووه.
6- شۆڕشی ئهیلوول فێری كردین، ئازادی ته‌نیا و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی به‌رجه‌سته ده‌بێت، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ئیراده‌ی نه‌ته‌وه ده‌گاته ئاستی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌ستیره‌كان له‌سه‌ر بازنه‌ی خۆی له ئاسماندا دهجوڵێنت، بۆیه هه‌تا كوردستان نه‌گاته سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیه‌كان ناتوان وه‌ك ئه‌ستیره‌كانی ئاسمان له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆیاندا به رێكوپێكی بجوڵێن و داهێنان دروست بكه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بگه‌ینه هاوشانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهان.