زانیوتانه خواردنه‌وه‌ی ئـــــاو هــۆكاره بۆ نه‌مانی شه‌كره
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی که‌نه‌دی ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه.” که خواردنه‌وه‌ی ئاو له بڕی خواردنه‌وه گازیه‌کان که رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تیایه ئه‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دووه‌م و زۆر به‌سوده.”
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانکۆی ” لافال ” ی که‌نه‌دی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ک پزیشک ئه‌نجامدرا که تیایدا سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ” جان بيير ديبرس ” پزیشکی بواری نه‌خۆشی شه‌کره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که قه‌له‌وی کۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری زۆر له ناوچه‌ی سک ئه‌بێته هۆی توش بوون به هنخۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی دڵ‌و خوێنبه‌ره‌کان.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” که که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌کان که رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تیایه و خواردنه‌وه‌ی ئاو له بڕی ئه‌مان ئه‌بێته هۆی خۆ دوورخستنه‌وه‌ی له نه‌خۆشی شه‌کره بۆیه پێویسته مرۆڤ زیاتر پشت ببه‌ستێت به خواردنه‌وه‌ی ئاو له بڕی خواردنه‌وه گازیه‌کان.