ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێن (زه‌خت) یان به‌رزه كیوی بخۆن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره
میوه‌ی كیوی یه‌كێكه له میوه هه‌ره گرنگ و به سوده‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده له مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له‌وانه‌ش نه‌خۆشی نه‌خۆشی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت.”
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی روون کردۆته‌وه.” که خواردنی میوه‌ی کیوی ئه‌بێته هۆی سودگه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ و هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به پێی هه‌والێکی رۆژنامه‌ی ” دیلی مایل ” ی به‌ریتانی ئه‌وه هاتووه که پزیشکه‌کان دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ک بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خواردنی دوو تا سێ دانه کیوی ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.”
پزیشکه‌کان هه‌لسان به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ک و پێدانی کیوی به‌و که‌سانه‌ی که توشی په‌ستانی خوێن هاتوون بۆیان ده‌رکه‌وت که خواردنی رۆژانه‌ی کیوی ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن جونکه کیوی ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌ی ” ليوتين ” و ” پۆتاسیۆم ” ئه‌م دوو ماده‌یه‌ش رۆلێکی کاریگه‌ریان هه‌یه له که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.