به‌رامبه‌ر به‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ پێشخابوور، بزانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم داوا چه‌ند له‌ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه‌ و به‌غدا ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی چه‌ند رۆژێك دواخراوه‌ بۆ به‌ریتانیا، هۆكاری دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌شی، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ مه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ جه‌یهان، به‌رێگای هه‌رێمی كوردستان، ده‌لێت تاوه‌كو ئێستا به‌غدا رازی نیه‌، ده‌یه‌وێت به‌ چه‌واشه‌كردن و مناوه‌ری سیاسی و به‌هه‌واڵكردنی مووچه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی  به‌كاری بهێنێت وه‌ك ده‌نگۆیی دابه‌ش كردنی مووچه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ریتانیا چه‌ند رۆژێك دوا كه‌وتووه‌، هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌رجه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه‌ و به‌غدا دایناوه‌، كه‌ نیوملیار دۆلار” پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار” مانگانه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌نه‌وتی كه‌ركووك و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌، رێژه‌ی هه‌نارده‌ و دیاری كردووه‌ كه‌ نابێت ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌ كێلگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركووك به‌رز بكرێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌ش كه‌ ئێستا هه‌نارده‌ی ده‌كرێت به‌ هه‌موو كێڵگه‌كان، حكومه‌تی مه‌رجی نیوملیار دۆلار” پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار” مانگانه‌، دیاری كردووه‌، كۆمپانیا به‌ریتانی رازیه‌ به‌ڵام به‌غدا رازی نیه‌، ئه‌مه‌شه‌ وا له‌ عه‌بادی ده‌كات باس له‌ هه‌نارده‌ی چه‌ند مووچه‌یه‌ك بكات، بۆ یه‌ك دوو وه‌زاره‌ت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” ئامانجی عه‌بادی ناردنی مووچه‌ نیه‌، با مامۆستایانی به‌رێز و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ باش بزانن، چونكه‌ عه‌بادی مافی به‌سه‌ر مووچه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نیه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌م داواكاریه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ ناردنی مووچه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌ت چووه‌، هه‌ر له‌ خه‌ڵكی ناو ئه‌و دوو وه‌زاره‌تی وه‌ڤدی دروست كردووه‌ تا راستی رووداوه‌كانیان بۆ شی ببێته‌وه‌، نه‌وه‌ك دواجار عه‌بادی بخاته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، بۆیه‌ به‌ پێی یاسا عه‌بادی ده‌بێت بودجه‌ بنێرێت، ناشتوانێت بودجه‌ بنێرێت، كه‌ سه‌دا 17 یه‌، دواجار ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر كه‌ركووك رازی بێت، مه‌گه‌ر نا حكومه‌تی هه‌رێم  ئێستا له‌ خاڵی قوه‌یه‌، بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان خستۆته‌ به‌رده‌م دانووستاندن له‌سه‌ر بنه‌مایی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوو، كه‌ به‌ به‌غدا ناكرێت”.

هه‌روها سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتیشی”بۆیه‌ حه‌قیقه‌تی بابه‌تی نێوان به‌غداو هه‌ولێر هیچ په‌یوه‌ندی به‌ مووچه‌ و بودجه‌ نیه‌، عه‌بادی ناچاره‌، به‌ مه‌رجی هه‌ولێر له‌سه‌ر كه‌ركووك و نه‌وتی كه‌ركووك و رازی بێت، مه‌گه‌ر نا به‌غداش ئه‌و شوێنه‌ نامێنێت كه‌ تێیدا مووچه‌ فه‌رمانبه‌رانی بدات، چونكه‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز نادات، عێراقیش له‌ئێستادا له‌رووی ئابور وێرانه‌، قه‌رزداره‌ و هه‌موو شاره‌كانی پێویستی به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ناتوانێت بچێته‌ ناو ئه‌و دۆخه‌یه‌، ناچار بێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌سه‌ر كه‌ركووك رێك بكه‌وێت دۆخه‌كه‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌رووی ئابووریه‌وه‌، ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكات”.

 

Back to top button