ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی رۆژتا ئێواره باسی گه‌نده‌ڵیان ده‌كرد رێگرن له پرۆژه‌ی چاكسازییه خانه‌نشینی پله تایبه‌ت
پرۆژه یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاكسازی له‌باره‌ی پله تایبه‌ته‌كان و رێكخستنی مووچه، له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌ئێستادا په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ستیان كردووه به لۆبی كردن بۆ په‌كخستنی ئه‌م پرۆژه یاساییه”.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و فراكسیۆنانه‌ی كه رۆژانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و چاكسازیان ده‌كرد، له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه یاسایی چاكسازی دا داوای هه‌مواری چه‌ند برگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش هێشتنه‌وه‌ی پله تایبه‌ته‌كان و مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه په‌رله‌مانتاران له‌به‌رامبه‌ر مووچه‌كانی خۆیان داوای چوار ملیۆن دینار له حكومه‌ت ده‌كه‌ن”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”بەپێی زانیاریەکانم بەشێک له پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی کوردستان لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینیان نین، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”ئەو پەرلەمانتارانە بە مەرج دەنگ بەو یاسایە دەدەن ئەویش مووچەی خانەنشینیان لە 22ملیۆن دینارەوە بکرێتە 4ملیۆن دینار”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان مه‌رجی په‌رله‌مانتاره‌كان، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌ی ئه‌وان قبوڵ نه‌كرێت، ئه‌وان شكه‌ست به‌م پرۆژه ده‌هێنن و رێگا ناده‌ن له‌په‌رله‌مان ده‌رچێت”.