توركیا پێش ئێران ده‌كه‌وێت شه‌ڕی ئه‌هڵی تێدا رووده‌دات ئه‌ردۆگان خه‌ریكی دروست كردنی میلیشیایه‌

مێراڵ ئاك شێنێر سه‌رۆكی حزبی باش ئیی، له‌ لێدوانێكی دا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”جگە لە باسکردنی ڕوداوەکانی دوای کودەتاکە و کارە تیرۆرستییەکانی ئەم دواییانەی دەرحەق بە خەڵکی مەدەنی وتێکدانی بارودۆخی تورکیا باسی لەوە ده‌كرێت” کە لە تۆکات و کۆنیا کەمپی پەروەردەیی چەکدار هەیە و ده‌شلێـ” کە لەم ماوانەدا کەسانێک بە چەکی گەورەوە لە ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و و زانیاری زیاتریشی ئاشکرا کرد. و وتی:دەبیستین کە لە کۆنیا و تۆکات کەمپی پەروەردەی چەکداریی هەن، ئەم قسانە دەکرێن. دەبێت ئێوە بگەڕێن و لێکۆڵینەوە بکەن و زانیاریمان پێ بدەن. ئەمانە لە کاتی هەڵبژاردندا کاریگرییان دەبێت؟ ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە دڵی هەندێک لایەن نەبێت، ئەم هێزە چەکدارانە دەکرێت توندوتیژی ئەنجام بدەن؟”.

هه‌روه‌ها مێراڵ ده‌شلێ”یەکێک لەو کۆمەڵانەش ساداتییەکانن(کۆمەڵەیەکی سەربازییە، پێکهاتوون لە سەربازە پێشینەکان)، کە توندوتیژی  و ترس و دڵەڕوکێ لەنو خەڵکدا بڵاودەکەنەوە، بڕوابکەن ئەوانە خۆشیان و کارەکانیشیان لای من هیچ نین، بەڵام ئەمانە کاریگەری خراپیان دەبێت، لە ئێستاوە ئاگادارتان دەکەمەوە  و دەمەوێت بارودۆخەکە بە جدی وەربگرن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حزبی باش ده‌شلێـ” ئاکەپە کە دەزانێت نیوە زیاتری دەنگەکان بەدەست ناهینێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیتر پەنا بۆ هەموو شتێک دەبات، دەیانەوێت سندوقەکان لە هەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک دووربخەنەوە، بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی گوایە ساداتییەکان چاودێری سندوقەکان دەکەن ترس لەناو خەڵکیدا بڵاو دەکەنەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” منیش هەرکاتێک بۆم هەڵکەوێت بە خەڵک دەڵێم”مەترسن” ترس بووە بە مۆتەکەیەک بەسەر خەڵکەوە، ئێمە پێویستمان بە ئارامییە”.

 

مێراڵ سه‌رۆكی حزبی باش ده‌شلێـ”لەبارەی ئەو قسە و باسانەی کە باسی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن، ده‌لێـ” بە بڕوای من ئه‌ردۆگان پێش هەڵبژاردنی ناوخۆیی، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدات و١٥ ی تەموزیش دیاری دەکات”.

هه‌روها ده‌شلێـ” ئه‌ردۆگان، هەرگیز ئەو بەروارە تێناپەڕێنێت. لە باشووری ڕۆژهەڵات هەیمەنەی پەکەکە و ئاکەپە هەیە، هەردوکیشیان وا بیردەکەنەوە کە یان لەگەڵمیت یان دوژمنمیت، بۆیە پێویست بە بژاردەیەکیتر و جێگرەوەیەک دەکات، ده‌شلێـ”بێگانەکان ٢ پرسیاریان لە من هەبوو،” یەکەم: دەتوانیت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەیت؟ دووەم: ناترسیت؟ ئەم پرسیرانە لەبارەی وڵاتەکەمانەوە زۆر شەرمهێن و ناخۆشن؟ هه‌روه‌ها ده‌شلیـ”وا دەزانن کە ڕێگە بە حیزبەکەمان نادرێت بەژداری هەڵبژاردنەکان بکات و من دەخرێمە زیندانەوە. ئەمانە ئەنجامی ئەوەن کە ئاکەپە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن هەمووشتێک دەکات. زۆر ناخۆشە. کە من بە بێگانەکان دەڵێم:” بەڵێ ئێمە دەتوانین بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین، و هیچ ڕونادات، ئەردۆغان خۆی ناخاتە ئەو بارۆدخەوەی کە بڵێن لە ژنێک ترساوە. خەمی وڵاتەکەمانتان نەبێت.”

Back to top button