دۆناڵد تره‌مپ بۆ خه‌ڵكی ئێران: له‌كاتی گونجاو هه‌ڵوێستی ته‌واوی ئه‌مریكا ده‌بینن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ڵوێستێكی دا له‌باره‌ی خۆپێشاندان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ده‌لێـ”لەکاتی گونجاو‌دا خەڵکی ئێران پاڵپشتی گەورە لە ئەمریکا دەبینن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەوان لەکاتی گونجاو‌دا پاڵپشتییان لە ئەمریکاوە پێدەگات”.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”رێزم بۆ خەڵکی ئێران هەیە کە ئەوان هەوڵدەدەن حکومەتە گەندەڵەکەیان بگرنەوە دەست. ئێوە پاڵپشتیی مەزنی ئەمریکا لەکاتی گونجاو‌دا دەبینن ز ده‌شلێـ”خەڵکی ئێران لە کۆتاییدا لە دژی رژێمی گەندەڵ و، دڕندەی ئێران دەجووڵێنەوە.”
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌كه‌ی دا گوتیشی” هەموو ئەوپارەیەی سەرۆک ئۆباما بە گەمژانە بەوانیدا بۆ تیرۆریزم خەرجکرا، یانیش چووەتە گیرفانەکانیان ، ئەمەش لەکاتێکدا خەڵکی ئێران پێداویستی خواردنیان کەمە و ، هەڵئاوسانێکی گەورە لە ئێران هەیە، ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێران مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، ئەمریکاش سەیری رووداوەکانی ئەو وڵاتە دەکات.