سەلیم جبوری: بە نوسراو داوای هەڵوەشانەوەی سزاكانی سەر هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی دەكات

 

سەلیم جبوری: بە نوسراو داوای هەڵوەشانەوەی سزاكانی سەر هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی دەكات

 

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق پاپشت بە چەند بڕیارێكی سیاسی كە لە داگای فیدڕالی عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان دەردەچوون, چەند سزایەكی بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپاند, سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت:” بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی لەدژی كوردستان هەڵدەوەشێنرێنەوە
سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی كە لەدژی هەرێمی كوردستان دەری كردووە.
دوای 25ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو كە لەو رۆژەدا هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دا، دادگای فیدڕاڵیی عێراق چەند بڕیارێكی لەدژی هەرێمی كوردستان دەركرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1/2018، سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕای گەیاند: “باوەڕم وایە لە حاڵەتی ئەوەی كە ئەنجامی ریفراندۆم سڕ كراوە، بۆیە ئەو بڕیارانەی كە دادگای فیدڕاڵی لەدژی هەرێمی كوردستان دەری كردووە، پووچەڵ دەبێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ پێش 25/9/2017”.

هاوكات جبووری، ئەوەشی خستە ڕوو: “كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی لێژنەی پسپۆڕ و هونەرییەوە چارەسەر دەبن، هاوكات كێشەكان لەڕێگای دیالۆگەوە كۆتاییان پێدێت”.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكراشی كرد، هەفتەی داهاتوو بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆكان شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن.

Back to top button