ئه‌مریكا له‌یادی یانزه‌ی سێپتێمبه‌ر په‌یامی هه‌یه بۆ جیهان
خواكوڕك
ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ناوه‌نده سیاسی میدیایی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریكا یادی پانزه ساڵه‌ی رووداوی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بارزگانی جیهانی له شاری واسنتۆن، كرایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه 3000 كه‌س، كه‌زۆربه‌یان هاوڵاتی بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا
رۆژی 11ی سیپتەمبەری ساڵی 2001 نەتەنیا خەڵکی ئەمەریکا بەڵکوو هەموو دونیا لە ڕاگەیەنەکانەوە بینەری ڕووداوێکی تراژیدی بوون و کە دوو تاوەری جمکی بازرگانی لە واشنتۆن کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆریستی و دارووخان و تییدا زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.
له‌وكاته‌دا ئیداره‌ی جۆرج بۆش بە فەرمی ڕێکخراوی قاعیدە و سعوودیەی وەک ئەنجامدەری ئەو کردەوە لەقەڵەم دا، بەڵام کارناسان و سارەزایانی بواری سەربازی و شرۆڤەکاران پێیانوابوو، ئەوەی کە ڕیکخراوێکی تیرۆریستیی وەک قاعیدە بەتەنیا توانایی ئەنجامدانی کردەوەیەکی لەو چەشنەی نییە.
كۆنگرێسی ئه‌و ووڵاته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ تاوانباركردن و بردنه دادگای دۆسیه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له هێرشه‌ك گڵاون و به‌ڵگه‌یان كۆكراوه‌ته‌وه له دژیان، له‌وانه سعودیا گه‌وره‌ترین وڵاتێكه كه قسه و باسی زۆری له‌و باره‌وه له‌سه‌ر كراوه و ئه‌مرۆش ئه‌مریكا به‌فه‌رمی رێگه‌ی داوه به كردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی سعودیا بۆ به‌تاوانبار ناساندنی له رووداوی یانزه‌ی سێپتێمبه‌ر.
دواتر ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بڕیاری هێرش بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و گرووپە توندڕەوەکانی دەست پێ‌کرد و پڕۆژەی گۆڕینی نەخشەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی داڕشت. ئه‌مه بوووه هۆی ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سەر ئەفغانستان و شەڕی تاڵیبان و پاشان هێرش بۆ سەر عێراق و ڕووخانی حکوومەتی بەعس لە ساڵی 2003.
ئه‌م جه‌نگانه په‌ره‌ی سه‌ند و بووه هۆی فراوان بوونی شەڕ و گۆڕانکارییەکان لە لیبیا، توونس، میسر و پاشان سووریا، و پەیدابوون و سەرهەڵدانی ڕێکخرای دەوڵه‌تی ئیسلامی (داعش) و پاش 15 ساڵ لە ڕوودانی 11ی سیپتەمبەر و دروستبوونی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش و گرووپە توندڕەوە نیودەولەتییەکان، هێشتا پرسی تیرور و توندوتیژیی ئیسلامی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان.