فرۆكەیەكی سەربازی رووسیا تێكشكا و دوو فڕكەوان گیانیان لەدەستدا
لەگەڵ ئەوەی ڤلادیمێر بوتین لە دواهەمین سەردانیدا بۆ وڵاتی سوریا رایگەیاند, بەشێك لە هێزەكانی لە سوریادا دەكشێنێتەوە بەڵام تا ئێستا هێزە ئاسمانیەكانی ئەو وڵاتە لە سوریا چالاكن و بەردەوام جموجۆلیی سەربازیان هەیە, ئەمڕۆ بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەیەكی ڕوسی و دوو فڕكەوانی سوپای ڕوسیا گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە “بەهۆی تێكسكانی فرۆكەیەكیانەوە دوو فڕۆكەوانی ڕوسیا لە سوریا كوژراون ئەویش دوای ئەوەی فڕۆكەكەیان بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو تێكشكاوە”
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەداوە ” هەلیكۆپتەرەكە لە جۆری (MI24) و بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە تێكشكاوە و ڕوداوی تێكشكانی فڕۆكەكەش لە دووری ١٥ كیلۆمەتری فڕۆكەخانەی شاری حەمای باكوری خۆرئاوای سوریا بووە و هەردوو فڕۆكەوانەكەشی گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش لە تیمی فڕۆكەكە برینداربووە”.
ئەوە لە كاتێكدایە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی جۆری سۆخۆی ٢٤ی وڵاتەكەی دوای دەرچوونی لە فڕۆكەخانەی حمێمیم لە ڕیفی شاری لازقیە كەوتووەتە خوارەوە و هەردوو فڕۆكەوانەكەی كوژراون