ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانیەكەی بەرهەم ساڵح دیاریكرا

ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دیاری كرا.

ئەندامانی ئەنجومەنەكە لە سەرەتادا لە ٢٠١٧/١٢/٥، پێكهاتبوو لە (بەرهەم ئەحمەد ساڵح، دڵشاد عەبدولرەحمان، سلێمان عەبدوڵا یونس، البیرت عیسا، محەمەد رەئوف، ئارامی حەمەی مینا، د. رێبوار كەریم، عەلی مستەفا، دێرین جەمیل، سۆزانی خاڵە شەهاب، بەرزان هەورامی، ئارام قادر).

 

بەپێی زانیارییەكان، بەم دوایانە دووكەسی دیكە بە ناوەكانی (شیلان محەمەد نوری و عومەر عەبدولرەحمان) بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری زیاد كراوە، ئەمەش پاش ئەوە لە بەغدا ئەركی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكەیان گرتە ئەستۆ.

لیستی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری

Back to top button