وەزارەتی دارایی یه‌كه‌م رێنمایی ساڵی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

به‌واژووی (رێباز حه‌ملان) وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین رێنمایی له‌ ساڵی نوێدا بڵاوكرده‌وه‌و رێنماییه‌كه‌ش تایبەتە بە كرێی بەكرێگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانگە حكوومیەكان .

به‌پێی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ له‌ ١١ خاڵ پێكهاتووه‌ ئاماژە بە جۆری ئۆتۆمبێل و بڕی كرێیەكەی كراوە لە خشتەیەكیشدا شێوازی بەكرێگرتنەكەی خراوەتەڕوو .

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئەم ڕێنماییە لە بەرواری ٢٠١٨/١/١ جێبەجێ دەكرێت .

 

Back to top button