بڕیاری دامه‌زراندن بۆ ٢٨٩ ده‌رچوی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندرا

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری دامه‌زراندنی بۆ ٢٨٩ ده‌رچوی ساڵی ڕابردوی كۆلێژی پزیشكی گشتیی ده‌ركردو وه‌زیری ته‌ندروستیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پزیشكانی گشتی نیشته‌جێی خولاو دراوه”.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژۆی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌و (د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید) وه‌زیری ته‌ندروستی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی:”ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پزیشكانی گشتی نیشته‌جێی خولاو”.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ش، “له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌به‌ر پێویستی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌پسپۆڕێتی پزیشكی گشتیی، بڕیاردرا به‌دامه‌زراندنی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می كۆلێژه‌كانی پزیشكی / به‌شی پزیشكی گشتی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ی زانكۆكه‌كانی هه‌رێم كه ژماره‌یان ٢٨٩ ده‌رچوه”.