هەرێم داوایەكی بەغدا لە بەرژەوەندی فەرمانبەران قبوڵ دەكات
لە ئەگەری ناردنی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠١٨ی عیراق دەستكاری دەكرێت و پەرلەمانتارێكی پارتیش لەسەر مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ وەزارەتەكانی هەرێم هاتەدەنگ.
(نەجیبە نەجیب) پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند:” ئەگەر حكومەتی عیراق موچەی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بنێرێت و رێكەوتن لەگەڵ بەغدا بكرێت، ئەوە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ لەنوێنەران هەموار دەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر رێكەوتن نەكرا، ئەوە میزاجی عەبادی بڕیار لەسەر پرسەكە دەدات”.
ههروهها ( نهجیبه نهجیب) ڕاشیگهیاند :”ئەگەر عەبادی موچە بنێرێت و رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بێتەئاراوە، ئەوە دەبێت بڕی بودجەی هەرێم كە ئێستا شەش تریلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینارە، بۆ بڕی ١١تریلیۆن و ٣٠٠ملیار دینار زیاد بكرێت”.
بەوتەی ئهو پهرلهمانتارهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ” ئەگەر وردبینیكردن لەو دوو وەزارەتە كۆتایی هاتوو موچەكانیان رەوانەكرا، ئەوە زەمینەخۆش دەبێت بۆئەوەی دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەڕێوەبچێت، ئەگەرنا ئەوە بەغدا مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو دوو وەزارەتە دەكات”.
نهجیبه نهجیب پهرلهمانتاری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق گوتیشی”حكومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە مامەڵەی راستەوخۆی بەغدای لەگەڵ وەزارەتەكان قبوڵكردووە، بەڵام ئەگەر بزانرێت بەغدا دەیەوێت قەوارەی هەرێم هەڵوەشێنێتەوە، ئەوە قبوڵ ناكرێت”.