حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستن و موسڵمانانی كوردستانیش به‌رۆژوون
خواكوڕك
هه‌مووساڵیك له كاتی مه‌وسمی حه‌جدا، گه‌وره‌تریمن كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له سعودیا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ندێك ساڵ 7 ملیۆن خواپه‌رست له‌و شاره‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئاكاده‌ده‌بن
ئه‌مساڵیش له‌هه‌موو وڵاتانه‌وه مسوڵمانان روویانكردۆته شاری مه‌ككه‌ی سعودی، بۆ جێبه‌جێ كردنی یه‌كێك له ئه‌ركه گه‌وه‌ره‌كانی ئاینی ئیسلام، و له ئێستاشدا ملیۆنان حاجی له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستن تا خۆرئاوابوون.
موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌ستانی موسڵمانانی مه‌ككه له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه به رۆژوو ده‌بن و ده‌ڵێن، به‌شێكه له‌به‌رزراگرتنی ئه‌و رۆژه و پاڵپشتێكیشه بۆ ئه‌و حاجیانه‌ی له‌سه‌ر كێوه وه‌ستاون.
له‌لایه‌كیتر هه‌ر ئەمڕۆ بەیانی یەك شەممە، بەرگی كەعبەی پیرۆز بەئامادەبونی 86 كەس لە كرێكاران و كەسانی شارەزا گۆڕا و بەرگەكەش لە ئاوریشم دروستكراوە لەلایەن كارگەی رستن و چینینی تایبەت بەبەرگی كەعبەوە دروستكراوە كەلەشاری مەككەیە.
ئه‌مساڵ خه‌ڵكی كوردستان سه‌ڕه‌ڕای بوونی قه‌یرانێكی دارایی قورس، به‌ڵام خۆئاماده‌كاریه‌كی ته‌واوی كردووه بۆ پێشوازی كردین له‌رۆژی دواتر، كه‌به‌جه‌ژنی قوربان ده‌ناسرێت، تیایدا ئاژه‌ڵێكی زۆر سه‌رده‌بڕدرێت و گۆشته‌كه‌ی دابه‌شی سه‌ر خه‌ڵكی و موسڵمانان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو یاده‌وه‌ریه‌ك بۆ سه‌رنه‌بڕینه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی پێغه‌رمبه‌ر ئیبراهیم له‌لایه‌ن باوكیه‌وه.