نرخی نه‌وت تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4/1/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بووەوە بۆ 67 دۆلار و 87 سەنت ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 16 سەنت بووە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بەرزبووەوە بۆ 61 دۆلار و 62 سەنت ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو و پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بە 59 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

Back to top button