كۆتینهۆ جارێكی تر درێسی لیڤه‌رپول ناپۆشێته‌وه

له باره‌ی چوونی یاریزان كۆتینهۆ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه،راپۆرته رۆژنامه‌كا ئاشكرایان كردوه.” ئه‌ستێره‌ى هێلى ناوه‌راستى به‌رازیلى و یانه‌ى لیڤه‌رپول فلیپ كۆتینیۆ به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتۆن یارى ناكات له‌یارى دێرى میرساسید له رۆژى پێنچ شه‌مه له جامى یه‌كێتى ئینگلیزى.”
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستارى به‌ریتانى له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه.” ئه‌مرۆ پشكنینه پزیشكیه‌كان بۆ كۆتینیۆ ئه‌نجام درا و ده‌ركه‌وتوه له پێكانه‌كه‌ى ته‌واو چاك نه‌بۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه.” لیڤه‌رپول چاوه‌روانی به‌رشلۆنه ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌ستى كۆتینیۆ یه‌كلا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه دووپاتى كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه ده‌سته‌واره‌یه‌كى فه‌رمى پێشكه‌ش بكات ،ئه‌وا كۆتینیۆ جارێكى تر درێسى لیڤه‌رپول نا‌پۆشێت.