رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێڕ-موسڵ كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ رێگای هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان له‌نێوان دهۆك- مووسڵ کرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە دەروازەی سنووری پارێزگای دهۆك ھاتووچۆ بكەن.”

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دهۆك كه‌ (K24)  يان راگه‌یاندوه‌.” كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر-موسڵ كرایه‌وه‌، بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ئارادا نیه‌.”

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان.” كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بووه‌ و له‌ ئێستادا هیچ گرفتێك نیه‌ بۆ ئاسانكاری هاتووچۆی هاووڵاتیان له‌و نێوه‌نده‌دا.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ پاش خایانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ پچڕا و داخستنی رێگاكانیش به‌شیك بوون له‌و پلانانه‌، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك ویستوویه‌تی رێگاكان به‌ روی هاووڵاتیانی سڤیل بكاته‌وه‌ به‌ڵام حه‌شدی رێگربوون.”

 

Back to top button