موژدهیهك له وهزارهتی ناوخۆ بۆ ئهو هاووڵاتیانهی كه ئۆتۆمبێلی بێ ژمارهیان ههیه
وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له بهیاننامهیهكی فهرمی رایگهیاندوه.” كه تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپییەكان بۆ مانگێكی دیكە درێژ كرایەوه.”
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپییەكانی بۆ ماوەی مانگێكی دیكە درێژ كردەوە، لهو بارهوه (فازڵ حاجی) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بە رۆژنامهی “هەولێر” گوتبوو.” بە پێی بەیاننامەی ژمارە 18ی ساڵی 2017ی وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان كە تایبەتە بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپییەكان، هەموار كرایەوە، بەپێی نووسراوی ژمارە 21207 لە 28/12/2017 ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ئەورووپیەكان بۆ مانگیكی دیكە دریژكرایەوە و تاكو رۆژی 31/1/2018 بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” كه هەر بەپێی نووسراوەكە ئەگەر هەر ئۆتۆمبێلێك تاكو رۆژی 1/6/2017 لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە داخل بوو بێت تۆمار دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر تاكو رۆژی 1/5/2017 بوو.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر،ئهوهشی گوتوه.”كه لەو كاتەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپییەكان دەستی پێ كردووە، هاووڵاتیان سەردانی ئێمەیان كردووە و ئۆتۆمبێلەكانی خۆیان تۆمار كردووە”.