به‌ وێنه‌…چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا كرا

پاش ماوه‌یه‌ك له‌ خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ چه‌ندین باڵی نێو یه‌كێتی به‌ پاڵپشتی ده‌ستی ده‌ره‌كی 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت به‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراق، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ و به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه‌ باڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌بوو له‌ فرۆشتنی كه‌ركوك دووزخورماتوو.”

 

له‌ پاش خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژانه‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ باڵه‌كانی نێو یه‌كێتی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردبوون بۆ فرۆشتنی كه‌ركوك خانه‌قین و دووزخورماتوو، خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی دڵگران و نیگه‌رانن له‌م رێككه‌وتنه‌ ژێربه‌ژێرانه‌ی كه‌ باڵه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ی نێو یه‌كێتی ئه‌م رێككه‌وتنانه‌یان كردووه‌ و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانیان فرۆشت ه‌ پێناو بڕیك ده‌ست كه‌وتی مادی و كه‌سی، كه‌ چی پاش فرۆشتینان هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بوون كه‌ نه‌یانهێشت ته‌نها خۆشیان له‌ نێو كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بژین و به‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و بریندار بوون و به‌ سه‌دان هه‌زار خانه‌واده‌ ئاواره‌ بوون و شار به‌ده‌ر كران و ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشت له‌ ترسی حه‌شد و سوپایی پاسداران و حزبوالله‌ی لوبنانی و سوپایی عێراقی كه‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ خیانه‌تكاره‌ی یه‌كێتی كردبوو.

له‌و باره‌وه‌ ،په‌یجی نافه‌رمی “به‌وره‌كانی كه‌ركووك” كه‌ لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی نه‌ناسراوی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی “بێستون عادل”ی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ لیستی سه‌وز بڵاو كرده‌وه‌ و خه‌ڵكی كه‌ركووك و به‌كارهێنه‌رانی تووشی سەرسوڕمان كردووه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ پاش خیانه‌ته‌كه‌ش په‌رله‌مانتار و لاینگرانی باڵی خیانه‌تكار به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جدی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن به‌ فریشته‌ له‌ پێش چاوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی شار له‌ كوردستانیان چۆڵبوو، به‌هۆی ترس و دڵه‌ راوكێ و خه‌مۆكی و له‌ ده‌ستدانی خاك و سه‌روه‌ت و سامانیان، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر كه‌ ئه‌و باڵه‌ ته‌سلیمی حه‌شدیانی كرد، تووشی كاره‌ساتێك بوون كه‌ له‌ مێژووی ناوچه‌كه‌ كاری وه‌ها قیزه‌وه‌ن و خراپ به‌رامبه‌ر به‌ كورد نه‌كراوه‌ تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی كورد ببه‌ن و سوكایه‌تی به‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستان كرا و ده‌یان لاوی شاره‌كه‌ به‌بێ هۆ شه‌هید كرا، باڵه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌ شه‌رعیه‌ت دان به‌ خیانه‌ته‌كه‌یان و پاڵپشتی حه‌شد و هێزه‌ میللیشیاكان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانیان دژی هه‌موو ئه‌و باڵانه‌ وه‌ستانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هیچ كاتێك ئێمه‌ ئاماده‌نین گوێ له‌و باڵه‌ بگرین، له‌ لایه‌كی تریش (كه‌ریم نوری) گووته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به‌فه‌رمی رایگه‌یاند، كه‌ ئێمه‌ به‌ هاوكاری و پاڵپشتی یه‌كێتی توانیمان كه‌ركوك و دووز بگرین، له‌ لایه‌كی تریش چه‌ندین فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شد له‌ سه‌رووی هه‌موویان (هادی عامری و قه‌یس خرعه‌لی) سوپاسی سه‌ركرده‌ خیانه‌تكاره‌كانی یه‌كێتیان كرد.

ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌ بلاوكراوه‌كان:-

Back to top button