بۆ یه‌كه‌م جار خواكوڕك چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی سوتاندنی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌كۆیه ئاشكرا ده‌كات
پاش ئه‌وه به‌ناوی خۆپێشانده‌ر هه‌ڵده‌كوتنه، سه‌ر باره‌گا حزبیه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌واڵی سوتاندنی ئه‌رشیڤی 300 ساڵی كۆیه‌ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت، باس له‌وه نه‌كراوه ئه‌و له‌ویه‌ت و ژماره‌ی ئهرزهكانی حكومه‌ت له‌و شاره، له تۆماره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر سوتێنراوه كه هیچی تێدا رزگار نه‌بووه”.
پێشتر له 12ی 6ی 2016 چابوك عومه‌ر قایمقامی قه‌زای كۆیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌شی له به‌یانی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا خوێنه‌وه، كه تێدا رایگه‌یاندبوو” له پۆستی قایمقامی قه‌زای كۆیه ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه, هۆكاره‌كه‌شی سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسایه، چونكه له سنوره‌كه‌دا مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به موڵكی گشتییه‌وه ده‌كرێت, هێزه ئه‌منییه‌كانیش ژماره‌یان كه‌مه‌و بۆ ڕێگریكردن له بازرگانیكردن به موڵكی گشتییه‌وه هاوكارییان ناكرێت، گووتیشی: باندێكی گه‌وره كه به‌رپرسی سه‌ربازی له پشتیانه‌وه‌یه ده‌ستیان كردوه به داگیركردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و به ئاره‌زووی خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی پۆلیسیش ناتوانن ڕێگرییان لێ بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌واڵی دابه‌شكاری زه‌ویه‌كانی گشتی كه زه‌وی حكومین، چه‌ند باندێكی مافیا له كۆیه، پارچه پارچه‌یان كردووه فرۆشتیان، ئه‌مه‌ش وای له به‌رپرسانی پێشووی ئه‌و ئیداره‌یه كردووه، كه زوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان رابگه‌ێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌شێك له‌و هه‌موو قێشڵكاریانهی له زه‌وی میر دا كراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند له كۆیه كاتێك به‌ناو خۆپێشاندان كرا، ده‌رفه‌تێكی زێرین درایه، ده‌ست مافیاكان بۆ سوتاندنی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له ناو قایمقام و چه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی تر له كۆیه، كه له‌ژێر ناوی خۆپێشاندان سوتێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌وله‌ویه‌تێك و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بانده مافیاكان و خانووه ته‌جاوزه‌كان، ئاشكرا نه‌بێت و بسوتێنرێت، ئه‌مه ده‌ستی ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه نه‌هێلنه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ ” به‌شێوه‌یه‌ك سوتێنراوه به‌هیچ جۆڕێك یه‌ك لاتی په‌رێك ده‌رنه‌چووه، وه پێناچێت ئه‌م سوتاندنه هی ده‌ستی خه‌ڵكی ئاسایی بێت، ئه‌مه كارێكه كه له‌كه‌سانێك دێت كه به‌به‌رنامه هاتوون هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌ناو ببه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ئه‌وه‌ی به‌ناوی خۆپێشاندان له كۆیه كرا‌و، سه‌فقه‌ی سه‌دان ملیۆن دۆلار بووه، كه مافیاكانی به‌ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی له‌سه‌ر خۆی لابرد”.