ده‌بێت له‌ عه‌لی باپیر بپرسین له‌ خه‌وه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ خودا، ئایا درۆیی بۆ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م حه‌لالكراوه‌

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ” كۆمه‌ڵ و گۆڕان و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” وه‌ڤدێكیان پێكهێناوه‌، بۆچوونه‌ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، وابریاریشه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆببنه‌وه‌، له‌ئێستادا میدیاكانی ئه‌و لایانانه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان كه‌ وا پێشان بده‌ن سه‌ردانی ئه‌وانه‌ عه‌بادی گۆڕیوه‌، ده‌یه‌وێت مووچه‌ بنێرێت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، پاسدان به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم  و دروست كردنی وه‌ڤد بۆ به‌غدا، درێژكراوه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كاری و درۆیانه‌یه‌ كه‌ رۆژتا ئێواره‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ژێر ناوی چاكسازی داده‌یكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ژێر هه‌ر ناوێك بێت حكومه‌تی هه‌رێم ناچاری به‌رده‌م قۆنه‌ره‌ی به‌غدا بكه‌ن، ده‌شیانه‌وێت وا پێشان خه‌ڵك بده‌ن كه‌ بۆ مووچه‌ و بودجه‌ چوونه‌ته‌، به‌غدا، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌، به‌سه‌ردانی ئه‌وان هه‌رگیز گرێنادرێت”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ژێر فشارێكی زۆری بانكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا دایه‌، بابه‌تی دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر فشاری زۆری ئه‌و لایانانه‌یه‌ نه‌ك هیچ وه‌ڤدێك و هیچ كه‌سێكدا، بۆیه‌ ده‌بێت عه‌لی باپیر پێمان بلێت كاتێك خوا ده‌ستی گرتی له‌خه‌ونه‌كه‌دا پێی گوتی درۆ و چاواشه‌كاری خه‌ڵكی كوردستان له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌میش حه‌لالكرا؟

Back to top button