راگهیاندراوی هاوبهشی وهزارهتی تهندروستی و پهروهرده لهبارهی پێدانی مووچه لهلایان بهغدا
له راگهیاندراوێكدا كه كۆپیهكی دهستی خواكوڕك كهوتووه وهزارهتی تهندروستی و پهروهرده رایدهگهێنن”ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۸/۱/٤)ی زایینی کاتژمێر (۹:۳٠)ی سەرلەبەیانی، لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی فیدراڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وردبینیکردنی میلاکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجام درا.
ههر له راگهیاندراوه هاوبهشهكهدا هاتووه”لە کۆبوونەوەکەدا کە تا (۱:٠٠)ی نیوەڕۆ درێژەی هەبوو، زانیاری تەواو و وردی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت (بە پێی سیستەمی بایۆمەتری و بە مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت) پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کرا. لیژنەکەش بە ئەندامانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمیان ڕاگەیاندووە کە “بە زووترین کات و لە ڕێگەی لیژنەی هونەری تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی چاودێری دارایی عێراق دەست بە وردبینی لیستەکان دەکەن و دوای پێکهێنانی لیژنە فەرعییەکان سەردانی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی چەند بابەتێک بۆ وردبینی” و داوا لە ئەندامانی هەردوو وەزارەت کراوە کە هەماهەنگی و کارئاسانی زیاتریان هەبێت.
دهقی راگهیاندراوهكه…
ڕاگەیاندراوی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی
تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۸/۱/٤)ی زایینی کاتژمێر (۹:۳٠)ی سەرلەبەیانی، لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی فیدراڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وردبینیکردنی میلاکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە تا (۱:٠٠)ی نیوەڕۆ درێژەی هەبوو، زانیاری تەواو و وردی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت (بە پێی سیستەمی بایۆمەتری و بە مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت) پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کرا. لیژنەکەش بە ئەندامانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمیان ڕاگەیاندووە کە “بە زووترین کات و لە ڕێگەی لیژنەی هونەری تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی چاودێری دارایی عێراق دەست بە وردبینی لیستەکان دەکەن و دوای پێکهێنانی لیژنە فەرعییەکان سەردانی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی چەند بابەتێک بۆ وردبینی” و داوا لە ئەندامانی هەردوو وەزارەت کراوە کە هەماهەنگی و کارئاسانی زیاتریان هەبێت.
لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە:
ـ کۆبوونەوەکان بە پێی پێویست و تا کۆتاییهاتنی وردبینی، بەردەوام بن.
ـ هەرێم هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش، دەستەبەر بکات.
وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی
بەغدا ـ ۲٠۱۸/۱/٤