گۆڕان و كۆمه‌ڵ موڵكو ماڵی حكومه‌تیان نه‌گه‌راندۆته‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه‌

راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان ( د.مه‌دحه‌د سلێمان) له‌ لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌،سەرۆکی دەست لەکار کێشاوەی پەرلەمانی کوردستان، ئۆتۆمبێلەکانی پەرلەمانی لەگەڵ خۆیدا بردووە و هێشتا بۆ پەرلەمانی نەگەڕاندووەتەوە. بەو هۆیەوە، داوای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵەکانی دەوڵەت لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەکات”.

راوێژكاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دەبێت ھەردوو حزب (گۆڕان و کۆمەڵ) ھەرچی موڵک و ماڵی دەوڵەت ھەیە و لایانە، بیگەڕێننەوە، وەک ئۆتۆمبێل، شوققە، خانوو و نووسینگە، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکراوە، چونکە تائێستا یوسف محەمەد ئۆتۆمبێلەکانی نەگەڕاندووەتەوە و وەزیریان ھەیە ڕۆشتووە و ئۆتۆمبێلەکانی لەگەڵ خۆیدا بردووە کە دەبێت ھەمووی بگەڕێنێتەوە، ئەوەشی خستە ڕوو: دەبێت سەرجەم موڵکەکان بۆ حکوومەت بگەڕێنرێتەوە، بۆیە حکوومەت رەنگە لەم روانگەیەوە کە چاکسازی لەسەرجەم سێکتەرەکاندا دەکرێت، داوای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵەکانی لەو لایەنانە بکات”.

Back to top button