پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر عه‌بادی خۆشی ده‌زانێت تا هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یوه‌ندی عه‌بادی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ته‌واوی تێكچوو، به‌مه‌ش كۆتایی بهشهنسێكی تری عه‌بادی هێنا كه ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆیه عه‌بادی هه‌رچی له‌ده‌ستی بێت دژی هه‌ولێر و پارتی ده‌یكات، به‌ڵام هه‌ولێر و پارتیش هه‌رچی له‌ده‌ستیان بێت دژی عه‌بادی ده‌یكه‌ن، بۆ كۆتایی پێهێنانیان،
له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رێكان سه‌باح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت”عه‌بادی تا هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك وه‌زیرانه، دونیاش هه‌ڵسێ له هه‌ڵبژاردن به‌و ڵاوه عه‌بادی چاوی به پۆستی سهرۆكوزیران ناكه‌وێته‌وه، بۆیه هه‌رچی رقه هه‌یه‌تی له دژی پارتی و هه‌ولێر ههڵیدهرێژێت. كێش له دژی پارتی بێت له‌سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاوی داده‌نێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی ” كۆمه‌ڵ و گۆڕان و حزبه ناشه‌رعیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بادی” به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدولڵا نووسه‌ر ده‌نووسێ”لە دوای خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەرەوە ئەوە بۆ جاری سێهەمە جەماعەتی کردار شەرتە و گۆڕانخوازان و کۆمەڵی ئیسلام خوازان دەچن بۆ بغداد و پێشبڕكێ دەکەن ، بۆ ئەوەی ببنە فورسانی دڵسۆزی عێراق و الحبیب یان، ده‌شنووسێ”گۆڕان خوازان و کۆمەڵی ئیسلامی وەك پیشەی هەمیشەیتان بەجنێو ووڵام مەدەنەوە تەنها قسەی دووساڵ پێش ئیستای سەرکردەکانتان بەبیر دێنمەوە ، هەرئیوە نەبوون دەتان ووت دژی کۆبونەوەی ژورە داخراو تاریکەکانین ؟ ئیوە نەبوون دەتان ووت ئێمە حکومەت و پەرلەمان مان هەیە نابێت حزب مفاوەزات بکات ، ئەی ئیستا ئەم بەسەر شۆڕی چونەتان بۆ بغداد بۆ چی یە و ناوی دەنێن چی ؟ئەی جەماعەتی بەرهەم ی کردار شەرتە ، ئیوە نەتان دەوت دەبیت دەستی حزب لە حکومەت ببڕێت و نابیت حزب لەدەرەوە نوینەرایەتی هەرێم بکات ؟ ئەی ئەم هەڵە داوانەتان بۆ بغداد ناو دەنێن چی ؟
پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بادی نووسینه‌گه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه بەگوێرەی بەیاننامەكە، عەبادی دوپاتیكردۆتەوە، كە حكومەتی فیدرالی بەشێوەیەكی رون و دادپەروەرانە و بەپێی میكانیزمێكی ورد، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات به‌ڵام داواشی له سێ لایانهكه كردووه كه دان به یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بنێنن، شاندهكهشه له‌به‌رامبه‌ر عه‌بادی به بێ هیچ قسه‌یه‌ك بهعهبادیان گوتووه، ئێمه ته‌واو باوه‌رمان بهیهكپارچهی خاكی عێراقین و دژی هه‌موو ههوڵێكیشین، بۆ دابه‌شكردنی خاكی عێراق”.