وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌رێگایی سه‌فیره‌كه‌ی له‌عێراق زیاتر له چوار جار داوای بینینی سه‌رۆك بارزانی كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌سه‌ر هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و لێدوانه‌كانیان دژ به سه‌رۆك بارزانی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه، كه توركیا له‌رێگای سه‌فیری له عێراقدا، چوار جار داوایی بینینی سه‌رۆك بارزانی كردووه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی به توركیایی گوتووه كه ناوبراو هیچ پۆستێكی فه‌رمی نیه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش پێشوازی له میوانه‌كانی حزب ده‌كات”.
مه‌ولود چاوشئۆغلو، له لێدوانێكدا جگه له‌وه كه ده‌رگای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هێرشیش ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆك بارزانی، سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌شلێـ” چوار جاره وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له رێگای سه‌فیری توركیا له عێراق داوایی بینینی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی دانووستاندنه فه‌رمیه‌كاندا له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ هیچ وه‌ڤدێك دانانیشێت”.
شایانی باسه پێشتر توركیا و ئێران و عێراق به‌هاوكاری باڵێكی خائین و كالفامی ناو یه‌كێتی، كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان له‌كه‌ركووك خوڵقاند و له‌و كاته‌وه په‌یوندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا چوه ئاستێكی خراپ، له‌ئێستادا توركیا هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان”.