هاتوچۆی هەولێر ئاماری ٢٠١٧ ئاشكرا دەكات
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئامارو كارو چالاكیەكانی ساڵی ٢٠١٧ی ئاشكراكرد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیەكەش رایگەیاند ساڵی رابردو ٢١٩ كەس بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١/٤، لەكۆنفرانشێكی رۆژنامەوانیدا (فازڵ حسین) وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند:” ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆ ٢١٩ كەس گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 437 كەسیش برینداربون، ئاماژەی بەوەشكرد هەر لەو ساڵەدا ٣٥٤ رووداوی هاتوچۆ لەبەرێوەبەرایەتیەكەیان تۆمار كراوە”.
لەبارەی ژمارەی ئەو ئوتۆمبێلانەی لە ساڵی ٢٠١٧ لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر تۆماركراون (فازل حسێن ) ڕاشیگەیاند : “كۆی گشتی ئۆتومبێلە تۆماركراوەكان لەساڵی رابردوو ٧٠٥ هەزارو ٣٩٦ ئوتۆمبیلە، هەر لەو ساڵەدا ١٥١ هەزارو ٤٥٠ سەپێچی كامێراكانی چاودێری هاتوچۆ تۆماركراوە، كە كۆی گشتی سەرپێچیەكان ٣٢٩ هەزارو ٦٧٤ سەرپێچی بون”.