عەلی باپیر: ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت خۆپیشاندان نیە فیتنەیە دەستی ئەمریكا و ئیسرائیلی لە پشتە

دوای تێپەڕینی هەفتەیەك خۆپیشاندان لە ئێران ئێستا لە 70 شاری ئەو وڵاتە خۆپیشاندان دژ بە دەسەڵاتی زۆرداری وڵاتەكەیان بەڕێوەدەچێت, تائێستا 27 خۆپیشاندەر كوژراون و بە هەزاران كەس راپێچی زیندانەكان كراون, سەركردەیەكی كوردیش دەڵێت:” ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت فیتنەیە نەك خۆپیشاندان”.

عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی خۆپیشاندانەكانی ئێران دەلێت ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت فیتنەیە نەك خۆپیشاندان, دەستی دوژمنانی ئسیلام و ئیسرائیل و ئەمریكا لە پشتە, بۆیە پێویستە گەڵی هۆشیاری ئێران لە پلانی نا حەزانی وڵاتەكەیان تێبگەن, نەكەونە جوای قسەی ناحەزان.
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەشلێت:” ئەو نا ئارامیەی ئێران و ناوچەكەی گرتۆتەوە لە بەرژەوەندی گەڵانی ناوچەكەدا نیە, پیلانگیێری گەورە لە ئارا دایە دژ بە وڵاتی موسڵمانان, بۆیە دەبێت هەموومان دژ بەو پیلانگێڕیانە بوەسیتنەوە.

شایەنی باسە, لە خۆپیشاندانەكانی باشوری كوردستان عەلی باپیر هانی خۆپیشاندەرانی دەدا لە كاتێكدا خۆپیشاندەران بارەگاكانی حزبی و حكومی و مۆزەخانەكانی سوتاند زۆربەی ئەو شەقامانەی كە خۆپیشاندانی تێدا ئەنجامدرا شێوێندران, لە كاتێكدا بۆ خۆپیشاندانەكانی ئێران دەڵێت فیتنەیە.

Back to top button