عەبادی و مالیكی بەجیا لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بەشداری دەكەن

ناكۆكیەكانی نێوان جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران كە هەردوكیان لە حیزبی دەعوەی ئیسلامین تا دێت قوڵتر دەبنەوە زانیاریەكانیش ئاماژە بۆئەوە دەكەن كە ئەو دوو كەسە بەجیا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەشداری دەكەن.

ماڵپەری فورات لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسی لە حیزبی دەعوە وە بڵاویكردوەتەوە ” هەریەكەلە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بەجیا بەشداری دەكەن”

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە “ئەوەی كە ریگرە لەبەردەم ئەو دوو كەسایەتیەدا ئەوەیە كە دەقیكی یاسای لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكاندا هەیە كە نابیت لەیەك حیزبدا دوولیستی جیاواز بەشداری بكەن ”

له‌دوای ئەوەی كەنوری مالیكی لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی رووداودا دەركەوتو داوای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی بە گفتوگۆكرد ، به‌ڵام لەچەند رۆژی رابردودا عەبادی نوری مالیكی بەشێوەیەكی ناراستەو خۆ تۆمەتبار كردبە هاوكاریكردنی كوردو پێدانی پارە بە چەند كەسایەتیەكی كورد.

 

Back to top button