عه‌بادی پێشوازی له خائینه‌گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كرد
پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی كردووه له بافل تاڵه‌بانی سه‌رۆكی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كوره گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی، به پێی به‌یاننامه‌ی نووسینه‌گه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران” لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کراوە”.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 4ی 1ی 2018، لەدیدارەکەدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی و پاراستنی یەکێتی عێراق و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور کراوەتەوە، عەبادی لەدیدارەکەدا جەختی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی پاراستنی یەکێتی عێراق کردووەتەوە و دووپاتیکردووەتەوە، ئەو هەنگاوانەی حکومەتی ناوەندی پێی هەستاوە لە قازانجی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانە”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەهەوڵەکانی حکومەت کردووە بەدابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پاش وردبینیکردن، جەختیشی کردووەتەوە لە گرنگی پارێزگاریکردن لەمافی هاونیشتمانی لەدەربڕیندا.