مەلا بەختیار: رۆژی شەممە کۆسرەت رەسول دەگەڕێتەوە کوردستان
لەدوای ئەوەی کۆسرەت رەسول بۆ چارەسەرکردن گەیەندرایە ئەڵمانیا، لەوێ نەشتەرگەرییەکی بەسەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “رۆژی شەممە 6-1-2018، کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەندروستییەکی باشەوە دەگەڕێتەوە کوردستان”.رۆژی 11-11-2017 باری تەندروستی کۆسرەت رەسول تێكچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانەی فارووقی پزیشكی لە سلێمانی، پاشان نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدرا و ماوەی 72 کاژێر لەژێر چاودێری ورددا مایەوە.
دوای ئەوەی رۆژی 16-11-2017 بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بردرایە ئەڵمانیا و لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە مایەوە، بەگوتەی سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت رەسول، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دووەم ئێستا تەندروستی باشە و بە سەردانێک لە لەندەنە.