به‌رهه‌م ساڵح و فه‌رمانده‌ی باڵایی سوپای پاسداران له ته‌ویله كۆبوونه‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ به‌رهه‌م ساڵح له‌ژێر ناوی گه‌شتێكی دۆستانه بۆ هه‌وره‌مان له شارۆچكه‌ی ته‌ویله له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پله باڵایی سوپا پاسداران كۆبۆته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ” دڵشاد عه‌بدولرحمان و حەمەی حمە سەعی، چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوونه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه وێنه‌شی ناردووه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” به‌رهه‌م ساڵح” سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی له‌گه‌ڵ وه‌ڤدێك نزیك له خۆی له هه‌ورامان له‌شارۆچكه‌ی ته‌ویله، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پله باڵای سوپا پاسداران كۆبۆته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه داخراوه بووه له نێوانی به‌رپرسانی پله باڵای پاسداران و وه‌ڤدی یاوه‌ری به‌رهه‌م ساڵح، له‌باره‌ی وه‌ڤدی پاسداران، سه‌رچاوه‌كه بهنهزانراو وه‌ڵامی داینه‌وه”.
ئه‌م شوێنه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح لێی كۆبۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پله باڵایه‌ی سوپا پاسداران، هه‌مان ئه‌و شوێنه بووه، كه هه‌موو كات نه‌وشێروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پله باڵای پاسداران كۆده‌بوونه‌وه”.