ناوەندێكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات پەكەكە هێزێكە لەكورد بۆ دژی كورد

خواكوڕك
 
سه‌نته‌رێكی شیكاری نێودەوڵەتی ئەمریكا بابەتێكی لەسەر كورد بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ بوونه‌ته‌ دارده‌ستی مۆسكۆ و تاران، ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن و ئێسته‌ خه‌ریكه‌ به‌غداش ده‌بێته‌ به‌كارهێنه‌ریان و مانگانه‌ مووچه‌ی هه‌زار چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كورده‌كانی عێراق له‌و رێگه‌یه‌وه‌ تێك بدات.
 
 
ناوەندی “NSNBC” لە بابەتێكدا بەناوی كوردستان وەك هۆكار نووسیویەتی، كوردەكانی سووریا و پەكەكە دابەشبوونەتە سەر هاوكێشە هەرێمییەكان و بەكاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندی زلهێزەكان.
 
ئەو ناوەندە نووسیویەتی، “پەكەكە لە توركیا لە ساڵی 1984ەوە و لەسەردەمی جەنگی سارد بە پشتیوانی یەكێتی سۆڤیەت دەستی داوەتە چەك دژی توركیا، لە ساتی دامەزراندنییەوە تا ئێستە رووسیا پشتیوانی ئەو گرووپە بەشێوەیەكی نهێنی دەكات و ئاڵۆزی لەناوچەكە پێ دروست دەكات و بەردەوامیش لەژێر ناوی بازرگانی ڕەشەوە چەك لەلایەن رووسیاوە بۆ پەكەكە دەنێردرێت”.
 
ئەوە ناوەندە شرۆڤەكارییە هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە “رووسیا بە ئامانجی لێدان لە یەكێك لە وڵاتە زلهێزەكانی نێو هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی “ناتۆ” پارتی كرێكارانی كوردستانی دامەزراند و سیستەمی پارتەكەش لەسەر فیكری ماركیسی لینینیە و نزیكە لە رووسیاوە، هەركاتێك رووسیا بیەوێ كێشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دورست بكات، ئەو گرووپە بەكاردەهێنێت و ململانێی چەكداری بەهۆی ئەوەوە بەرپا دەكات.
 
ئەوەشی روون كردووەتەوە، كە رووسیا ئێستە هەر خۆی پەكەكە بەكارناهێنێت، بەڵكو ئێران و عێراقیشی كردووە بەهاوبەش و بەشێك لەو كۆمەكانەی ئەو بۆ پەكەكەی دەناردن ئێستە لە رێی بەغدا و تارانەوە دابینی دەكات، چەكدارەكانی پەكەكە چوونەتە ناوچە سنوورییەكانی نێوان حكوومەتی كوردی لەگەڵ سووریا، ژمارەیان هەزار چەكدار دەبێ و لەلایەن حكوومەتی بەغداوە مانگانە بۆ هەر یەكێك لەو چەكدارانە مووچەی نزیكەی هەزار دۆلاری ئەمریكی لەلایەن بەغداوە خەرج دەكرێ، ئەمە جگەلە پێدانی چەك و كەلوپەلی سەربازی پێویست.
 
لە راپۆرتەكەیدا ئەو ناوەندە پشتی بە چەند بەڵگەیەكی هەواڵگری ئەمریكا بەستووە كە تێیدا هاتووە، بەغدا لە رێی پەكەكەوە دەیەوێ پێگەی هەرێمی كوردستان لاواز بكات و دژایەتی هەولێر لە رێی پەكەكەوە بكات، ئەمەش تەواو كۆك و تەبایە لەگەڵ ئامانجی رووسیا و ئێران، بەوشێوەیە ئەوان پەكەكە كە رێكخراوێكی كوردییە دژی كوردەكانی عێراق بەكاری دەهێنن كە لە هەموو كاتێك زیاتر لە مێژووی كورددا توانیویانە مافی زیاتر بەدەست بهێنن و بە ئاشكرا داوای سەربەخۆیی دەكەن.
 
لە بەشێكی تری راپۆرتەكەیدا ئەو ناوەندە تیشكی خستووەتە سەر “پەیەدە” و یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سووریا و دەڵێ،  پەیەدە و باڵی سەربازییەكەی “یەپەگە” درێژكراوەی پەكەكە لە سووریا و هەمان رێباز و پەیڕەویان هەیە و لە دوای 2011ەوە لەگەڵ رژێمی ئەسەد هاوپەیمانی تۆكمە و پتەویان هەیە و سەرەتا لەلایەن مۆسكۆ و دیمەشق وەك هۆكارێك بەكارهێنران بۆ دژایەتی كردنی توركیا و ناتۆ، بەڵام دوای ئەوەی توركیا ملكەچی ویستەكانی رووسیا بوو، ئێستە رووسیا و دیمەشق چەك و كۆمەك بۆ پەیەدە و یەپەگە نانێرن، وەكو پێشترین رۆڵیان بە گرنگ نابینن.
 
س: وشە
Back to top button