رێكخستنەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: كۆنگرەكە ناشەرعییەوە شاسوار كەسێكی تاكبڕیارو میزاجی یە
ڕێكخستنەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاگادارییەك بلاودەكەنەوەوڕایدەگەیەنێت “جێگەی نیگەرانی ئێمەیە ،(شاسوار عبدالوااحید قادر ) وەك خاوەن پرۆژەكە بە بریارێكی تاكلایەنە و دوور لە هەموو پرەنسیپەكانی دیموكراسی و عورفی كۆنگرە هەستاوە بە دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە بە بێ گەرانەوە بۆ رای ئەنجومەنی كاتی و ڕێكخستنەكانی جوڵانەوەكەمان و لیشتێكی (15) كەسی دیاریكردووە و كردوویەتی بە ئیجباری كە دەنگی پێیست بهێنن و ببنە ئەندامی سەركردایەتی لەسەر بنەمای میزاجی و شەخسی “.
ڕێكخستنەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایانگەیاندووەو لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەیاندا هاتووە ” لەبەر ئەو تاكبڕییارییەی شاسوار عبدالواحید قادر دەچێتە خانەی نادیموكراسییەوەو بەكارهێنانی سومعەی ئێمەو ڕێكخستنەكانمان لە هەر چوار پارێزگاكە بۆ مەرامی شەخسی خۆی ، دوور لەو بنەمایانەی كە جوڵانەوەكەی لەسەر دروست بووە “.
ئێمە وەكو نوێنەری هەریەكە لە پارێزگاكانی ( هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە ) بەشی رێكخستن و بەشی میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاری بایكۆتی بەشداری لەو كۆنگرەیە دەكەین و ئەندامەتی خۆمان بۆ مۆڵەتی فەرمی لە عێراق هەلدەپسێرین و پێمان وایە كۆنگرەكە بەبێ ئێمە ناشەرعی و دوورە لە بنەماكانی دیموكراسی .