ماكرۆن: ده‌بێت چه‌ك له میللیشیاكانی عێراق دابماڵدرێت
سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له باره‌ی بوونی چه‌ك له ده‌ست میللیشیاشیعهكان له عێراق رایگه‌یاند.” وڵاته‌كه‌ى كار ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكان له چه‌ك دابماڵێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، پشتیوانى له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌كات.”
(ئیمانوئێل ماكرۆن) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، له گوته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م دیپلۆماتكارانى وڵاته‌كه‌یدا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق گوتی.” ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، له هه‌مانكاتدا زۆر پێویسته چه‌ك له ده‌ستی میلیشاكاندا له عێراق نه‌بێت”.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماكرۆن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد.” پێویسته ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ده‌ركه‌وتنی گرووپی دیكه‌ی تیرۆریستيی بگرین، دووپاتیشی كرده‌وه،”نابێت ڕێگا به‌و ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنییانه بدرێت كه تیرۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه”.