به‌ وێنه‌..هێزێكی حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای قائیمقامیه‌تی دووزخورماتوو گرت

هێزێكی حیزبوڵڵای عێراقی كه‌به‌شێكه‌ له‌ گرووپه‌ میلیشیاكانی حیزبوڵڵای لوبنانی شوێنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێو خورماتو ده‌گرنه‌وه‌و له‌ ئێستاشدا هاتن و جێگۆركێی ئه‌و هێزانه‌ دیار نیه‌.”

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ربازی،له‌ دووزخورماتوو.” هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بینایه‌ی باره‌گای قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی خورماتوویان چۆڵ كردووه‌و هێزێكی دیكه‌ی سه‌ر حیزبوڵڵا هاتۆته‌ شوێنیان، كه‌سیش هۆكاری ئه‌و ئالۆگۆره‌ نازانێت و ره‌ووشه‌كه‌ش رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.”

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ئێستادا نه‌هاتنی ئه‌و هێزه‌ نه‌ ئه‌و ئاڵۆگۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ دیار نیه‌ بۆ ده‌كرێ و هۆكار چیه‌، به‌ڵام پیشبینی كاری خراپیان لێده‌كری چونكه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و هێزانه‌ن كه‌ ده‌ست له‌ هیچ شتێك ناپارێزن و له‌ ئێستاشدا به‌ سه‌دان خانوو دووكانی ماڵی كوردیان ته‌قاندۆته‌وه‌ تاڵانیان كردووه‌، به‌هۆی خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵێكی له‌ یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا و 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت به‌ حه‌شدی شه‌عبی و میللیشیاكانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی و سوپایی عێراق.

له‌ ئێستاشدا له‌ كه‌ركوك و دووزخورماتوو و خانه‌قین ته‌عریب ده‌ستیپێكردووه‌ و عه‌ره‌بی هاورده‌ دێننه‌ شوێنی ماڵه‌ كورده‌كان.”

Back to top button