نرخی نه‌وت رێژه‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆمار كرد زۆر به‌رزبووه‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە 5 /1/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بووەوە بۆ 68 دۆلار و 16 سەنت ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 16 سەنت بووە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بەرزبووەوە بۆ 62 دۆلار و 14 سەنت ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو و پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بە 59 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

Back to top button