تەواوی دیدارەكەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رادەگەێنێت
خواكوڕك
محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەڵان لە پاش دیداری لە ئیمراڵی زانیاری لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ ئۆجەڵان ئاشكرا دەلێت ئۆجەڵان داوای ئاشتی و چارەسەری كێشەی كوردی كردووە لە توركیا.
محەمەد ئۆجەلان گوتی: “كاتژمێرێك لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبوومەوە و تەندروستی زۆرباشە گوتیشی لەو سەردانەمدا بۆ ئیمڕالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان باسمان لەوەكرد، لەمەودوا كار بۆ ئاشتی دەكەین، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێی گوتم، ئەگەر توركیا رازی بێت پڕۆژەم بۆ ئاشتی ھەیە، دەتوانین لە ماوەی شەش مانگدا كێشەكان چارەسەر بكەین، بەڵام دەبێ حكوومەتی توركیاش ھەنگاو بھاوێژێت”.
محەممەد ئۆجەلان، براگەورەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ ئۆجەڵان پێی گووتووە با ئاشتی بۆ كوردستان و توركیا بگەرێتەوە ئۆجەڵانیش باسی لە پرۆژەیەك بۆ ئاشتی كردووە.
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌ی گوتبووی “ئاماده‌م هه‌ر 15 رۆژ جارێك له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی توركیا كۆببمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی سه‌ر له‌نوێ كارابكرێته‌وه و رێگه بدرێت شانده په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن. پێویسته کۆتایی بەشەڕ بهێندرێت و ئاشتی لە تورکیا بەرقەراربێت”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكومه‌تی توركیا كرد و گوتی “ئه‌گه‌ر توركیا خۆی به‌ده‌وڵه‌تی یاسا و وڵاتێكی دیموكراسی ده‌زانێت، با گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه و رێگه بدات كه‌سوكار و شاندی ئیمرالی و پارێزه‌رانی ده‌ست به سه‌ردانیكردنی بكه‌ن و دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن”.
دوای ئەوەی حكوومەتی توركیا بەبۆنەی جەژنی قوربان مۆڵەتی بە كەسوكاری ئۆجەلاندا سەردانی ئیمڕالی بكەن، دوێنێ محەمەد ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالی كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی برای كۆبووەوە.