محه‌مه‌د سڵاح بوو به‌شاترین یاریزانی كیشوه‌ری ره‌ش

یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى میسرى و یانه‌ى لیڤه‌رپول خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى كشیوه‌رى ره‌شى بۆساڵى (2017)به‌ده‌ست هێنا ، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ یه‌كێتى تۆپى پىَ ئه‌فه‌ریقیا ناسراو به‌كاف له‌ شارى ئه‌كراى پایته‌ختى غانا رێكیخستبوو.”

محه‌مه‌ سه‌ڵاح، توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ردوو یاریزان (سادیۆ مانى) ئه‌ستێره‌ى لیڤه‌رپول و (ئۆبامیانگ) ئه‌ستێره‌ى بروسیا دۆرتمۆند، دواى ئه‌وه‌ى توانى زۆربه‌ى ده‌نگى راهێنه‌ران و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌ڵاح توانى ئه‌م نازناوه‌ به‌ده‌ست بهێنێت دواى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول پێشكه‌شى كرد له‌سه‌ره‌تایى وه‌رزى ئه‌مساڵ و تا ئێستا (17)گۆلى له‌ خولى پریمه‌رلیگ تۆمار كردووه‌و به‌جیاوازى یه‌ك گۆل له‌دواى هارى كینى پێشه‌نگى گۆلكاران دێت.”

Back to top button